عێراق دەستیكرد بەدانەوەی قەرزەكەی ئێران كە 12 ملیار دۆلارە

08:09 - 12/03/2019
ئابوری

عێراق بەشێك لەو پارەی خستوەتە سەر حساب بانكی ناوەندی ئێران

حكومەتی عێراق, دەستیكرد بە دانەوەی ئەو قەرزە كەڵەكەبوانەی تاران, كە بڕەكەی 12 ملیار دۆلارە, لە ئێستاشدا بەشێك لەو پارەیەی خستوەتە سەر حسابی بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی ئێران, عەبدولناسر هیمەتی, سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە, كە یەكێكە لە ئەندامانی شاندەكەی حەسەن ڕۆحانی, سەرۆك  كۆماری ئیسلامی ئێران و ئێستا لەبەغدایە, لەگەڵ عەلی عەلاق, هاوتا عێراقیەكەی كۆبوەتەوە.

ئاماژەبەوەشدراوە, هیمەتی و عەلاق, ئەو ڕێككەوتنەیان تاوتوێ كردوە كە مانگی ڕابردوو واژۆكراوە و لایەنی عێراقی بەشێك لەو قەرزەی تارانی داوەتەوە.

عێراق, تێكڕا 12 ملیار دۆلار قەرزی ئێرانی لایە و چوار ملیار دۆلاری پارەی كارەبا و غازی سروشتیە كە لەو وڵاتەی كڕیوە.

505 جار خوێندراوەتەوە