هیندستان؛ بەهۆی ئەنفلۆنزای بەرازەوە 605 گیانیان لەدەستداوە

08:06 - 12/03/2019
تەندروستی

هیندستان؛ نزیكەی 20 هەزار حاڵەتی ئەنفلۆنزای بەراز تۆمار كراوە

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی هیندستان، نزیكەی 20 هەزار حاڵەتی ئەنفلۆنزای بەراز تۆمار كراون و 605 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


ئاژانسی هەواڵی تایمز ئۆف ئیندیا، پشت بەست بە ئاماری وەزارەتی تەندروستی هیندستان، بڵاوی كردووەتەوە، لەسەرەتای ساڵەوە تاوەكو سەرەتای مانگی سێی ئەمساڵ، 19 هەزار و 380 حاڵەتی ئەنفلۆنزای بەراز، لەسەرتاسەری هیندستان تۆمار كراون.

ئەوەش خراوەتەروو، كە بەهۆی تووشبوون بەو ڤایرۆسەوە، رێژی گیان لەدەستدان بەرز بووەتەوەو لەسەرەتای ساڵەوە تاوەكو مانگی سێ،  605 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەنفلۆنزای بەراز بە ڤایرۆسی (ئێچ وەن، ئێن وەن) ناسراوە و ساڵانە لەسەرتاسەری جیهاندا سەدان كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن و گیان لەدەست دەدەن.

246 جار خوێندراوەتەوە