وەزیری دارایی هەرێم رونكردنەوەیەكی لەسەر پارە دزراوەكەی سلێمانی بڵاوكردەوە

07:31 - 12/03/2019
کوردستان

ڕێباز حه‌ملان، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر پاره‌ دزراوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت،  هیچ لێدوان و رونكردنەوەیەكی لەسەر پارە دزراوەكەی سلێمانی نەداوە.

 

وەزیری دارایی  و هەرێم له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌شڵێت، بەناوی منەوە رونكردنەوە بڵاوكراوەتەوە كە دورە لە راستیەوە.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە.

ڕێباز حه‌ملان ئه‌وه‌شی وتووه‌،  بەناوی منەوە پەیجی فەیسبوك دروستكراوە و رونكردنەوە بڵاوكراوەتەوە كە دورە لە راستیەوە.

2408 جار خوێندراوەتەوە