به‌ڤیدیۆ... خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ده‌یان تیرۆریستی گه‌مارۆدراوی داعش له‌ باغۆز

05:06 - 12/03/2019
کوردستان

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئاشكرایانكرد؛ له‌ دوێنێوه‌ ده‌یان تیرۆریستی داعش و خێزانه‌كانیان خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ كردووه‌.

هه‌روه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت؛ ناوچه‌كه‌ له‌ دۆڵێكدایه‌ و چوارده‌وری گیراون به‌ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ دوو رۆژی رابردوودا فشارێكی زۆر هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئازادكردنی باغۆز ئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌یه‌نرێت و دوا پێگه‌ی داعش له‌ سوریا كۆنترۆڵ بكرێت.

ڤیدیۆكه‌ لێره‌ ببینه‌:

 

15367 جار خوێندراوەتەوە