له‌گه‌ڵ موچه‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌غدا ئه‌م پاره‌یه‌شی ناردوه‌ بۆ هه‌رێم - به‌ڵگه‌

04:21 - 12/03/2019
ئابوری

به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بڕی 724 ملیار دیناری خستوه‌ته‌ سه‌رحسابی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ موچه‌ی مانگی ئازار (3) و جیاوازی موچه‌كانی كانونی دووه‌م و شوبات.

نوسراوه‌كه‌ له‌ به‌رواری 10/3/2019 له‌سه‌ره‌ و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی بڕی (724819000000) بۆ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.

 

حكومه‌تی هه‌رێم له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابه‌ش ده‌كات، له‌كاتێكدا به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ حكومه‌تی عێراق پاره‌كه‌ی بۆ موچه‌ی مانگی 3 داوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

سایتی  KNN به‌دواداچونی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش نوسراوه‌كه‌یه‌:

2496 جار خوێندراوەتەوە