وەزارەتی دارایی هەرێم: بەرپرس نین له‌ دابینكردنه‌وه‌ی مووچه‌ دزراوه‌كه‌ی نەخۆشخانەی شار

03:06 - 12/03/2019
کوردستان
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ مینی به‌سه‌ی ئه‌مڕۆ موچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری تێدابوو، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامكداره‌وه‌ له‌ ناو شاری سلێمانی ڕفێنرا

سلێمانی؛ یەك ملیار دیناری پارەی كارمەندو پزیشكانی نەخۆشخانەی شار لەلایەن باندێكەوە دزرا
تائێستا هیچ كەسێك بە تۆمەتی دزینی ملیار دینارەكەی نەخۆشخانەی شار دەستگیر نەكراوە

 

ژمارەیەك چەكداری نەناسراو، بڕی یەك ملیار دیناری كارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان لە سلێمانی دزیی، وەزارەتی داراییش دەڵێت: بەرپرس نین لە دابینكرنه‌وه‌ی ئەو پارەیەی كه‌ دزراوه‌.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، باندێك لە شەقامی برایم پاشای سلێمانی، رێگە بە ئۆتۆمبێلی كارگێڕیی نەخۆشخانەی شار دەگرن، كە مووچەی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكەیان پێبووەو سەرجەمی پارەكەیان دزی.

هاوكات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە KNNی راگەیاند: بەرپرس نین لە دابینكردنه‌وه‌ی ئەو یه‌ك میلیار دینارەو بەپێچەوانەوە پێویستە وەزارەتی تەندروستی خۆی كێشەكە چارەسەر بكات.

پێشتریش پۆلیسی سلێمانی هەواڵەكەی بۆ KNN پشتڕاستكردەوەو رایگەیاند: سەرجەمی هێزە ئەمنییەكان، لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووەو تائێستا هیچ كەسێك دەستگیر نەكراوە.

پاش كاتژمێرێك لە رووداوەكە، ئۆتۆمبێلەكەی نەخۆشخانەی شار لە نزیك گردی مامەیارە دۆزرایەوە، بەڵام سەرجەمی ئەو پارەیەی، كە تێیدا بوو، دیار نەماوە.

5596 جار خوێندراوەتەوە