كڵاوەی داگن سپەیس ئێكس دەگەڕێتەوە بۆ زەوی

12:05 - 12/03/2019
زانستی

كڵاوەی داگن سپەیس بۆ گواستنەوەی مرۆڤ بەكاردەهێنرێـت لە زەوییەوە بۆ بۆشایی ئاسمان

كڵاوەی (داگن سپەیس ئێكس) كە لەلایەن دەزگای ناساوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرابوو، بەسەركەوتوویی دەگەڕێتەوە سەر زەویی.. 

كڵاوەی (داگن سپەیس ئێكس) كە ئامێر و پێداویستیی بۆ بنكەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دەگواستەوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە بنكە ئاسمانییەكە مابوەوە, بە سەركەوتوویی گەڕاوەتەوە سەر زەوی.

ئەو كڵاوەیەی ئاراستەی بۆشایی ئاسمان كرابوو، هیچ مرۆڤێكی تێدا نەبوو، بەڵام بۆ تاقیكردنەوە بوكەڵەیەكی پلاستیكیی بە قەبارەو كێشی مرۆڤێك، هەڵگرتبوو، ئەوەش بۆ تاقیكردنەوەی ئەو كڵاوەیە بوو كە ئایا توانای گواستنەوەی مرۆڤی بۆ بۆشایی ئاسمان هەیە یاخود نا.

لەدوای ڕاگرتنی بەرنامەی گەشتەكانی ئاژانسی ناسا لە ساڵی رابردوودا، دراگن یەكەم كڵاوەیە لە ئەمریكا دروست كرابێت ‌و بتوانێت بەسەركەوتوویی بچێتـە بۆشایی ئاسمان‌و ئەم پرۆژەیە 8 ساڵی خایاند تا تەوابوو.

239 جار خوێندراوەتەوە