رەهف كچه‌ په‌نابه‌ره‌ سعودییه‌كه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی كه‌نه‌دا وه‌ك چالاكوان ده‌رده‌كه‌وێت

09:53 - 12/03/2019
هەمەڕەنگ

 رەهف محەمەد چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە، کە تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ ژنان دەردەبڕێت و خۆی وەک ژنە چالاکوانی کەنەدا دەناسێنێت.

رەهف محەمەد، ماوەیەک بەر لە ئیستا لەکەندا مافی پەنابەرێتی پێدراوەو لە تۆڕی ئینستاگرام، چەند وێنەیەکی خۆی لەژێر ناونیشانی "رۆژی جیهانی ژنان پیرۆز، خۆشەویستیم بۆ هەموو ژنانی جیهان هەیە" بڵاوکردەوە.

 

وێنەکان لە رۆژی جیهانی ژنان لەنێو ئاپۆڕای جەماوەریدا لە شاری تۆرنتۆ گیراوە، کە رەهف ئاڵای بەرزکردۆتەوە، لە وێنەیەکی دیکەیدا نوسراوێکی بەرزکردۆتەوە بەناوی"ژن لە هیچ کەسێک کەمتر نیە".

 رەهف محەمەد قەنون، ئەو كچە سعودیە تەمەن 18 ساڵە بوو، کە لەدەست مامەڵەی خراپی خێزانەكەی، هەڵهات پاشان بە فڕۆكە لە کوەیتەوە گەیشتە تایلەند و لەدواییدا لەلایەن کەنەداوە مافی پەنابەرێتی پێدرا. 

2836 جار خوێندراوەتەوە