ئەمریكا ئامادەكاریی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران دەكات

05:13 - 11/03/2019
جیهان

ماڵپەڕی دیبكای ئیسرائیلی: ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی سنورەكانی عێراق دەكات
ماڵپەڕی دیبكای ئیسرائیلی: ئەمریكا لە رێگەی ئیسرائیل و ئوردنەوە هێز رەوانەی عێراق دەكات
ماڵپەڕی دیبكای ئیسرائیلی: ئەمریكا بە فڕۆكە رووبەڕووی گروپەكانی سەر بە ئێران دەبێتەوە
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا: میلیشیاكانی سەر بە ئێران مەترسین بۆ سەر سوپای ئەمریكا


ماڵپەری دیكای ئیسرائیلی، راپۆرتێكی دەربارەی دۆخی عێراق و ئاڵۆزیەكانی نێوان ئێران‌و ئەمریكا بڵاو كردوەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەمریكا لە رێگەی ئیسرائیل و ئوردنەوە، هێزی زیاتر رەوانەی عێراق دەكات بۆ ئەوەی رووبەرووی ئێران و هەموو ئەو هێزانە ببنەوە كە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە دەكرێن.

تادێت ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، نزیكتر دەبێتەوە لە شەڕی رووبەروو بونەوەی سەربازیی. 

ئەوەش پێگەی ئێرانی لە ناوچەكە لاوازتر كردوە ئەوەیە، كە ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی عێراق دەكات‌و كاریش بۆ ئەوە دەكات، رووبەرووی تەواوی ئەو هێزانە ببنەوە كە راستەوخۆ لەژێر فەرمانی سوپای ئێراندان و فەرمان لە قاسم سولەیمانی و فەیلەقی قودسەوە وەردەگرن.
ئاژانسی هەواڵی دیبكا لایڤی ئیسرائیلی، راپۆرتێكی لە بارەی دۆخی عێراق و گرژیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بڵاو كردوەتەوە، ماڵپەرەكە دەڵێت: ئەمریكا لە رێگەی ئیسرائیل و ئوردنەوە، هێزێكی زۆر بەرەو عێراق رەوانە دەكات بۆ رووبەروو بونەوەی ئێران.

لە راپۆرتەكەی ئاژانسی دیكادا هاتوە، ئەمریكا بەتەواوەتی رووبەرووی ئەو هێزانە دەبێتـەوە كە لە سەر سنورەكانی عێراق و سوریادا بڵاوەیان پێكراوە و بۆ رووبەرووبونەوەشیان ، فرۆكە بەكار دەهێنێت و هەموو بنكە و بارەگاكانیان بۆردوومان دەكات, وەك ئاژانسەكە دەڵێت: ئەوەش بۆ ئەوەی ئەمریكا راستەوخۆ رووبەرووی ئێران ببێتەوە.

پێگەی ئەلیكترۆنی دیكای نزیك لە دەزگای هەواڵكری مۆسادی ئیسرائیلی، لە درێژەی راپۆرتەكەیدا نوسیویەتی: "ئەو هێزانەی ئەمەریكا كە لە ناوچەكانی كەنداو و باشووری ئەوروپا و بوڵگاریان، كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ئەوەی بەرەو عێراق بجووڵێن.

 هەر لە راپۆرتەكەدا هاتوە، ئەمریكا سەرجەم  كەرەستەسەربازیەكانی لە ئوردن و باشوری ئەوروپا، رەوانەی عێراق كردوە و ئاستی ئامادەكاری لە عێراقیش بۆ حاڵەتی ئامادەباشی هێرشكردن بەرزكردوەتەوە.

ماڵپەڕە ئیسرائیلییەكە نوسیوویەتی: "دیارترین ئەو گرووپانەی لەو جووڵەیەدا ئامانجی ئەمەریكان، بریتین لە كەتیبەكانی حزبوڵڵا و عەسائیبی ئەهلولحەقە كە لەلایەن ئەومریكاوە جێگای مەترسین و پێدەچێت ئەو هێزانەش ئامادەكارییان بۆ رووبەرووبونەوەی ئەمریكا لە شێوەی پارتیزانیدا كردبێت.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكاش كە بۆ ئاژانسەكە دواوە، وتویەتی، بڵاوبوونەوەی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لەو ناوچەیەدا، هەڕەشە و مەترسییە بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵات و باشووری سووریا. 

 ئەوەش لەكاتێكدایە، سەرچاوەیەكی باڵا لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق بەو ئاژانسەی رایگەاندووە، هیچ هێزێكی زیاتری ئەمەریكا بەرەو سنووری عێراق و سووریا نەهاتوون.

 لەلایەكی تریشەوە بەرپرسانی باڵای ئیران، ئامادەباشی تەواوی هێزە زەمینی و دەریای و ئاسمانیەكانی  وڵاتەكەی راگەیاندووە بۆ هەر هێرشێكی لەناكاو بۆ سەر وڵاتەكەی ئەكەر لەلایەن ئەمریكاوە بكرێتە سەر وڵاتەكەی.

 ئەمریكا لە عێراق، خاوەنی نۆ بنكەی سەربازیی گەورەیە و لەئێستاشدا گرنگی بەگەورەكردن و بەهێزكردنی بكەی سەربازی كەی وەن لە سنووری كەركوك دەدات و پێشتر سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو، بنكەی كەی وەن گەورە دەكەن بۆ ئەوەی چاودێریی جموجۆڵەكانی ئێران بكات.

2748 جار خوێندراوەتەوە