مەترسییەکی ئایفۆن ئاشکرا دەبێت کە چاودێری ئەم هەنگاوەت دەکات

11:05 - 11/03/2019
زانستی

رۆژنامەی میرەری بەریتانی هۆشداری دەداتە بەکارهێنەرانی ئەپڵ لە بوونی لیستێکی چاودێری لە نێو مۆبایلەکەدا.

رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات، لەنێو مۆبایلی ئەپڵ، لیستێک هەیە بەناوی Significant Locations کە چاودێری هاتوچۆکردنی رۆژانەی بەکارهێنەر و چوونیان بۆ هەر شوێنێک بێت، بە دیاریکردنی کاتەکەیەوە خەزنی دەکات.

بۆ زانینی چۆنێتی سڕینەوەی زانیارییەکان و لیستەکە لە نێو مۆبایلەکەتدا، سەرەتا دەچیتە Settings پاشان Privacy و لەدواییدا Location Services و System Services هەڵدەبژێریت.

دەبینیت چەند ناوێک دێتە بەردەستت تۆ Significant Locations دیاریدەکەیت، کە بە کۆدی نهێنی یاخود پەنجە مۆر یاخود لەرێگەی دەموچاوەوە دەکرێتەوە و History  دێتە بەردەستت و شتەکانی ناوی دەسڕیتەوەو پاشان off دەکەیت.

5343 جار خوێندراوەتەوە