حەسەن روحانی: سەردانی نەجەف و كەربەلا دەكەم

10:06 - 11/03/2019
عێراق

حەسەن روحانی:  لەگەڵ سەرۆك عەشیرەت و كەسایەتییەكان كۆدەبمەوە
حەسەن روحانی: دەمانەوێ بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بگەیەنینە 20 ملیار دۆلاری ساڵانە


حەسەن روحانی رایگەیاند، رێكەوتنی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەكەین و جگە لەكۆبوونەوەی فەرمی، هاوكات لەگەڵ سەرۆك عەشیرەت  وكەسایەتییەكانی دیكەی عێراقیش دیداری دەبێت و سەردانی شوێنە ئاینییەكان دەكات.


حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەفرۆكەخانەی مێهرئابادی ئێرانەوە ئامانجی سەردانەكەی بۆ عێراق روونكردەوەو راگەیاند "دەیانەوێ پەیوەندییەكانیان لەگەڵ پەرەپێبدەن، بەتایبەتی لەسەر رووی ئابوریی و بازرگانییەوە.

وتیشی""ئێستا ساڵانە بەبەهای 12 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق و ئێراندا هەیەو بەرنامەیان هەیە ئەو رێژەیە بەرز  بۆ 20 ملیار دۆلار بەرز بكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا "ساڵانە 7 تا 8ملیۆن هاوڵاتی سەردانی هەردوو وڵات دەكەن، بۆیە پرۆژەیەیان هەیە كە هێڵی شەمەندەنەفەری ئێران بەعێراقەوە ببەستنەوە تاوەكو ئاسانكاری بێ بۆ زیارەتكاران و گەشتیارانی هەردوولا.

روحانی ئاشكراشی كرد، جگە لە كۆبوونەوەی سیاسی و بازرگانی، سەردانی هەردوو شوێنی ئاینیی نەجەف و كەربەلا دەكات و لەگەڵ پیاوە ئاینییییەكانیش دیداری دەبێت.

ئەمڕۆ حەسەن روحانی بۆ یەكەمجار سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دیدار و كۆبونەوەی دەبێت.

207 جار خوێندراوەتەوە