موشەکێکی گەشتیاری بە کحول کاردەکات

10:06 - 11/03/2019
زانستی

کۆمپانیایەکی روسی، نوێترین داهێنانی موشەکێکی گەشتیاری راگەیاند، کە بە کحول کاردەکات .

کۆمپانیای کوسمو کۆرسی روسی ئاشکرایکرد، داهێنانەکەی دۆستی ژینگەیە و مادەی کحلوی ئەیسیلی بۆ وزە بەکاردەهێنێت.

بافیل بوشکین بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی تاسی روسی دەڵێت، موشەکەکە چەند ماددیەکی پاک وەک ئۆکسجین و نایترۆجین و غاز و کحولی ئەیسیلی بۆ وزە بەکاردەهێنێت.

 کۆمپانیەکە روونیکردەوە، داهێنانە نوێکەی لەساڵی 2025دا یەکەم گەشتی گەشتیاری ئەنجامدەدات، کە 6 سەرنشین هەڵدەگرێت و 200 کیلۆمەتر بەرزدەبێتەوە بۆ بۆشای ئاسمان، لەکاتێکدا بەهۆی نەمانی هێزی راکێشانی زەوی تەنها دەتوانێت  15 خولەک لە دەرەوەی بەرگەی هەوای زەوی بمێنێتەوە و نرخەکەشی 200 بۆ 250 هەزار دۆلار دەبێت.
 







107 جار خوێندراوەتەوە