كاریگەری جگەرەكێشان لەسەر مێشك بەپێی رەگەز دەگۆڕێت

08:20 - 11/03/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی كە چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی ئەنجامیانداوە، ئاشكرای دەكات، كاریگەری جگەرەكێشان لەسەر مێشك بەپێی ڕەگەزی كەسی جگەرەكێش گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی زانكۆی یل ئەنجامیانداوە و لەڕێی وێنەگرتنی تیشكییەوە بۆیان دەركەوتووە، كاریگەری جگەكێشان لەسەر مێشك بەپێی ڕەگەزی نێر و مێ دەگۆڕێت و مێشكی پیاوان بەجۆرێك كە زیاتر ئالودەی جگەرەكێشان دەبن.

بەپێ توێژینەوەكە جگەرەكێشان كاریگەری لەسەر بەشی ڕاستی مێشكی پیاوان دروست دەكات، بەڵام لای ژنان كاریگەرییەكە لە بەشی دواوەی مێشكیان دەبێت.

بەڕای پسپۆڕەكان پیاوان بۆیە پەنا دەبەنە بەر جگەرەكێشان چونكە دەیانەوێت ڕاستەوخۆ كاریگەری ماددەی نیكۆتینیان لەسەر دروست ببێت، بەڵام ژنان تەنها بۆ چاولێكەری و كات بەسەر بردن یاخود بۆ لەبیرچونەوە بابەتێك پەنا دەبنە بەر جگەرەكێشان.

لەڕێی ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیەوە دەتوانرێت كایگەری نیكۆتین لەسەر مێشكی پیاوان و ژنان كەمبكرێتەوە، بە تایبەت لەڕێی بەكارهێنانی جێگروەكانی نیكۆتینەوە.

548 جار خوێندراوەتەوە