جەواد زەریف: عێراق‌و ئێران دوو جەمسەری گرنگی ناوچەكەن

08:56 - 10/03/2019
عێراق

محەمەد حەكیم: هاریكاریی ئێران لە شەڕی دژی داعش لەبیر ناكەین
محەمەد حەكیم: ئامادەكاریی پێویست كراوە بۆ پێشوازیكردن لە سەرۆكی ئێران


وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا، ئامادەكاریی بۆ سەردانی سەرۆكی وڵاتەكەی دەكات بۆ عێراق ‌و رایدەگەیەنێت: عێراق‌و ئێران دوو جەمسەری گرنگی ناوچەكەن.


لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: عێراق ‌و ئێران دوو جەمسەری گرنگی ناوچەكەن. 

راشیگەیاند: شانازی دەكەن بەوەی، لە شەڕی دژی داعشدا، هاوكاری عێراقیان كردوە‌و وتیشی: لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی، جەختیان لە یەكپارچەیی خاكی سوریا كردۆتەوە.

هاوكات محەمەد حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: هاریكاری ئێران لەشەڕی دژی داعش، لەبیر ناكەن وتیشی: عێراق سود لەئەزمونی ئێران وەردەگرێت لە بوارەكانی، پەروەردەو پیشەسازی‌و وزەو بازرگانی.

وەزیری دەرەوەی عێراق، سوپاسی ئێرانیشی كرد، كە هاریكاری بازرگانانی عێراق دەكات‌و وتیشی، ئامادەكاری پێویست كراوە بۆ پێشوازی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق، كە سبەی دوو شەممە بەسەردانێكی فەرمیی دەگاتە بەغدا.

150 جار خوێندراوەتەوە