رانیە؛ لە رۆژی جلی كوردیدا چەند چالاكییەكی كلتوری و هونەری و زانستی بەڕێوەچوو

06:14 - 10/03/2019
هەمەڕەنگ

هەر لە چوارچێوە چالاكییەكانی ڕۆژی جلی كوردی لە شاری ڕانیە چەند چالاكیەكی كلتوری  وهونەری وزانستی بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی چالاكییە جۆراوجۆرەكان بەبۆنەی 8 مارس رۆژی جیهانی ژنان ورۆژی جلی كوردی لە پەیمانگاو زانكۆ و قوتابخانە و خوێندنگا وچەند چالاكیەكی كلتوری  و هونەری وزانستی بەڕێوەچوون.

لە چالاكیە كلتورییەكاندا كچان و كوران بەجل و بەرگی رەنگاورەنگی كوردی و هەڵدانی رەشماڵ و دروستكردنی خواردنی كوردەواری و پیشاندانی كەل وپەلی كۆن سەرنجی ئامادەبوانیان راكێشابوو.

لەولاشەوە بەشێك لە گەنجان بە دروستكردنی كۆمەڵێك ئامێرو كەل و پەلی رۆژانە توانا زانستیەكانیان نیشاندەدا.

گەنجان لەچالاكیەكانیاندا هەوڵیاندا لەلایەك كلتوری كوردی بپارێزن و لەلایەكی تریشەوە پەیامی ئەوەیاندا كە ئەگەر پتگیری تەواو بكرێن ئەوان  هەمیشە خاوەن بیرۆكە و داهێنانی زانستین بۆ پێشكەوتن.

250 جار خوێندراوەتەوە