بەچەندین چالاكی جۆراو جۆر یادی رۆژی جلی كوردی كرایەوە

06:11 - 10/03/2019
هەمەڕەنگ

بەڕێوبەری گشتی هونەری رۆشنبیری سلێمانی دەڵێت زمان ‌و جل ‌و بەرگ بەشێكە لە كلتوری گەلان ئەگەر هەر گەلێك نەیپارێزێت لەناودەچێت، ئەم وتەیەی بەرێوبەری رۆشنبیری هونەری سلێمانی لەچوار چێوەی چالاكیەكانی رۆژی جلی كوردیدابوو كە لەسلێمانی بەڕێوەچوو.كەتێدا بەچەندین چالاكی جۆراو جۆری هونەری ‌و نمایش لەسلێمانی لەناو ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگەكاندا بەڕیوەچوو.

لەپاڵ چایەكی خەڵوز و تەشی رستن و دەستاڕ و هارینی ئاشی ساوەر و سەماوەرە كوردەواریەكەی خۆماندا، ئامادەیی بازرگانی كچانی سلێمانی یادی جلی كوردیان جیاواز كردەوە. 

شەوی خەنەبەندانی بوك ‌و نمانیشی جلی كوردی بووە یەكێكی تر لەو چالاكیانەی كە ئامانج لێی پیشاندانی مۆركی كوردەواری لەم یادەدا.

بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی دەڵێت، ئەو ولاتانەی توانای پاراستنی كلتوری تایبەت بەخۆیان نەبێت، هەمیشە لەبەردەم هەرەشەی لەناوچوندان، بۆیە پاراستنی زمان ‌و جل ‌و دابونەریتی خۆماڵی بەشێكە لەكلتوری گەلان و پێویستە كوردیش پارێزگارییان لێ‌ بكات.

ئاهەنگ‌و كەیف و خۆشی خوێندكار و مامۆستایان بەجل و بەرگی كوردییەوە بەشێكی تری دانەبڕاو بوو لەو یادە، كە تاوەكو درەنگنێكی ئێوارە بەردەوام بوو.

1040 جار خوێندراوەتەوە