سلێمانی؛ لە رۆژی پۆشینی جلی كوردیدا چەندین چالاكی كولتوری بەڕێوەچوون

06:10 - 10/03/2019
هەمەڕەنگ

10ی ئازاری هەموو ساڵێك، لە خوێندنگاو فەرمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان وەك رۆژێكی تایبەت بەڕێدەكرێت، مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەران جلی كوردی دەپۆشن و وەك رۆژێكی نەتەوەیی لێی دەڕوانن.

بە بۆنەی رۆژی جلی كوردییەوە لە زۆرینەی ناوەندەكانی خوێندنی شاری سلێمانی چالاكی جۆرا و جۆری تایبەت بەو رۆژە بەڕێوەچوو.

جگە لە ناوەندەكانی خوێندن، لە فەرمانگە حكومیەكان و دەرەوەی ناوەندە حكومیەكانیش هاوڵاتیان جلی كوردی دەپۆشن و وەك بۆنەیەكی نەتەوەیی لێیدەڕوانن. 

خوێندكاران كە خۆشحاڵن بە پۆشینی جلی ڕەسەنی كوردەواری هاوكات داوا دەكەن گرنگی زیاتر بە جلی كوردی بدرێت و تەنها لە رۆژێكیشدا بچوك نەكرێتەوە. 

رۆژانی مانگی ئازار مەراسیم و یادەكانی ڕاپەڕینی و نزیكبونەوەیە لە جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و رۆژی جلی كوردیش یەكێكە لەو رۆژانەی وەك بۆنەیەكی نەتەوەیی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

382 جار خوێندراوەتەوە