سلێمانی؛ بەبۆنەی رۆژی جلی کوردییەوە بە چەندین چالاكی بەڕێوەچوو

02:55 - 10/03/2019
گەلەری

بەچەندین ئاهەنگ و چالاكی جۆراوجۆر لە شاری سلێمانی و شارەكانی تر, ڕۆژی ئاڵا و جلی كوردی بەرز ڕاگیرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە ڕۆژی 10ی ئازار, كە وەك ڕۆژی جلی كوردی دیاری كراوە لە هەرێمی كوردستان, بەو بۆنەیەوە لەزۆرینەی ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگە حكومیەكاندا و بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و پەروەردەی سلێمانی.

 

بە چەندین چالاكی جۆراوجۆری وەك نمایشی جلی كوردی ژنان و پیاوان و دروستكردنی خواردنی كوردی و تەشی ڕستن و خەنەبەندان ئەو ڕۆژە زیندوو ڕاگیرا.

1578 جار خوێندراوەتەوە