پێشبینی دەكرێت 2019 خواست لەسەر نەوت زیاتر ببێت

02:31 - 10/03/2019
ئابوری

لەنیسان ‌و حوزەیراندا وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت تاوتوێی بازاڕ و نرخ دەكەن 


بڕیارە مانگی نیسانی داهاتوو جارێكی دیكە رێكخراوی ئۆپیك و چەند وڵاتێكی دیكەی وەبەرهێنی نەوت لەدەرەوەی رێكخراوەكە, لەڤیەننا كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی بازاڕی نەوت ‌و جێگیربونی نرخەكەی. 

خالید فالح وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند, لەو كۆبونەوەیەدا كەرۆژانی 17 و 18ی مانگی نیسان بەڕێوەدەچێت, هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر هەڵوێست و بەرنامەی كاری رێكخراوەكەو هاوپەیمانەكانیدا نایەت لەبارەی نرخی و نەوت و ئاستی وەبەرهێنانی.  

وتیشی, پێشبینی دەكرێت لەمساڵدا داواكاری لەسەر بەرهەمی نەوت زیاد بێت و خواستی رۆژانە 15 ملیۆن بەرمیل بێت. 
پێشبینی دەكرێت رۆژانی 25 و 26ی مانگی حوەزەیرانی داهاتووش. 

كۆبونەوەیەكی دیكەی رێكخراوی ئۆپیك و روسیاو وڵاتانی دیكەی وەبەرهێنی نەوت لەدەرەوەی رێكخراوەكە, كۆببنەوەو بڕیار نوێ بدەن لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنان و نرخی نەوت. 

146 جار خوێندراوەتەوە