یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا هاوڵاتیانی ئەمریكیش ڤیزە وەربگرن

12:00 - 10/03/2019
ئابوری

هاوڵاتیانی ئەمریكی چیتر ناتوانن بەبێ ڤیزە بچنە یەكێتی ئەوروپاوە

 یەكێتی ئەوروپا بڕیایدا، لەساڵی 2021ەوە دەبێ هاوڵاتیانی ئەمریكیش ڤیزە وەربگرن و چیتر ناتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزە گەشتی یەكێتی ئەوروپا بكەن.

ئاژانسی هەواڵی یونایتدپرێسی ئەمریكی بڵاوی كردەوە "لەدەسپێكی ساڵی 2021ەوە ئەمریكییەكان چیتر ناتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزە گەشتی یەكێتی ئەورپا بكەن.

 

ئاژانسەكە ئاشكرای كردووە، یەكێتی ئەوروپا بڕیاریداوە لەسەرەتای ساڵی 2021ەوە دەبێ هاوڵاتیانی ئەمریكیش وەكو هاوڵاتیانی هەر وڵاتێكی تر ڤیزە وەربگرن بەمەبەستی گەشتكردن و مانەوە لە وڵاتانی  یەكێتی ئەروپا.

 

روونیشیكردووەتەوە، ئەم سیاسەتە نوێیەی یەكێتی ئەوروپا لەپێناو زیاتر بەرقەراركردنی ئەمن و ئاسایشە لەبواری پەنابەرانی نایاسایی و تیرۆریزم دا و لە26 وڵاتی ناوچەی شنگن جێبەجێ دەكرێت.

 

لەئێستادا هاوڵاتیانی ئەمریكی بەبێ وەرگرتنی ڤیزە دەتوانن گەشت بۆ ئەروپا بكەن و نزیكەی 90 رۆژبمێننەوە

353 جار خوێندراوەتەوە