بەغداد؛ فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت گردبونەوە

11:22 - 10/03/2019
عێراق

ئەمڕۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت لەبەردەم وەزارەتەکە لەبەغداد گردبونەوە.

 

سۆمەرە نیوز لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، نزیکەی 250 بۆ 300 فەرمانبەری وەزارەتی نەوت لەبەردەم بینای وەزارەتەکە گردبوونەوەو داوایانکرد فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێن بە هەمیشەیی و زەوی نیشتەجێبونیان پێبدرێت.

 

هەر لە گردبوونەوەکەدا فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت داوای زیادکردنی موچەکانیان دەکەن و ئاماژەش بەوەدەکەن کە پێویستە بەدواداچون بکەن بۆ زانینی ئەو هۆکارەکانی  کە بوونەتە هۆی شکتهێنانی کۆمپانیای نەوتی باکور.

168 جار خوێندراوەتەوە