لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیاندا بوکەکە بەر زلە دەدات

10:10 - 10/03/2019
هەمەڕەنگ

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی زاوایەک کە بوکەکە بەر زلە دەدات لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیاندا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت و کاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، لەرۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیاندا، زاواکە شیرینی دەدات بە بوکەکەو لەدوایدا بوکەکە بەدەم پێکەنینەوە بەشێک لە شیرینەکە دەگرێت بە دەستییەوە و دەیەوێت بە گاڵتەوگەپەوە بیدات بە زاوا، بەڵام زاواکەکاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوەو بەتوڕەییەوە زلەیەکی توندی لێدەدات.

 

ئەم توندوتیژیەی زاوا هاوکەتە لەگەڵ رۆژی جیهانی ژنان، ئەمەش کاردانەوەی ئامادەبوانی ئاهەنگەکە و هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لێدەکەوێتەوە.

14088 جار خوێندراوەتەوە