ساونا لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت

08:20 - 10/03/2019
تەندروستی

چەند پسپۆڕێكی ئەڵمانی بۆیان دەركەوتوە كە ژووری ساونا سودێكی زۆری بۆ لەش هەیە و مرۆڤ لە ئەگەری توشبوون بە پەتا وەرزییەكان دەپارێزێت بەتایبەت لە كاتی سەرمادا.

ماڵپەڕی فرۆیندین ویل فیتی ئەڵمانی لەسەر زاری پسپۆڕەكانەوە ئاماژە بەوە دەكات كە ساونا بەرگری لەش بەهێز دەكات دژی پەتاكانی وەرزی سەرما و ڕێگری دەكات لە چونە ژورەوەی ڤایرۆسەكانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت.

بەڕای پسپۆڕەكان ئەو گۆڕانكارییە بەهۆی ساوناوە لە پلەی گەرمیدا دروست دەبێت، وادەكات بڕێكی زۆر خوێن پاڵ پێوەبنرێت و خانەكانی لەش چالاكتربن، هەروەها توانای لەش بۆ لەناوبردنی ڤایرۆس و میكرۆبە زیان بەخشەكان زیاتر دەبێت، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی ڕێخستنی فشاری خوێن.

 

لەگەڵ ئەو سودانەدا ساونا زیانی بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بەدەست نەخۆشی دڵەوە دوناڵێنن، چونكە ئەو گۆڕانكاری پلەی گەرمایە دەبێتە هۆی هیلاك كردنی دڵ، ئەمەش زیانی بۆ تەندروستی ئەو كەسانە دەبێت.

895 جار خوێندراوەتەوە