قەیس خەزعەلی: ئەمریكا نەوەیەكی نوێی داعش لە عێراق دروست دەكات

08:36 - 09/03/2019
عێراق

حاكم زاملی: داعش جموجوڵەكانی لە سامەڕا چڕكردونەتەوە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلولحەق، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بە هەوڵدان بۆ دروستكردنی نەوەیەكی نوێی داعش، تۆمەتبار دەكات.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلولحەق، لە وتارێكیدا رایگەیاند: هێزەكانی عێراق، سەركەوتنیان بەسەر داعشدا تۆمار كرد، نەوەك هێزێكی دیكە. راشیگەیاند: لەئێستادا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، كار بۆ زیندووكردنەوەی نەوەی نوێی داعش لە عێراقدا دەكات.

هاوكات، حاكم زاملی، فەرماندە لە سەرایای سەلام، رایگەیاند: سامەڕا بەوە ناسراوە، كە زۆرینەی سوننەیە، بەڵام مەزارگەی شیعەی تێدایە، ئەوەش وای كردوە، داعش بیر لەوە بكاتەوە، كێشە بۆ ناوچەكە دروست بكات و هاوشێوەی رووداوەكانی 2006، شەڕی تائیفی بەرپا بكات.

وتیشی: چەكدارانی داعش لە دەوروبەری سامەڕا، كەوتوونەتە جوڵە و دەیانەوێت شەڕ بهێننە شارەكەوە.

294 جار خوێندراوەتەوە