عێراق؛ وەرزی دوەمی یاسادانانی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران دەستی پێكرد

08:34 - 09/03/2019
عێراق

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران: بۆ كۆتاییهێنان بە گەندەڵی چاوەڕوانی حكومەت دەكەین
عێراق؛ ئەنجومەنی نوێنەران نووسینگەی پشكنەرەگشتییەكانی هەڵوەشاندنەوە
عێراق؛ ئەنجومەنی نوێنەران لێكۆڵینەوە لە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات


ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوو پرۆژە بڕیار لە بەرژەوەندیی دەسەڵاتی دادوەری و داواكاری گشتی، پەسەند دەكات، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: بۆ كۆتاییهێنان بە گەندەڵی، چاوەڕوانی پێشنیازەكانی حكومەت دەكەن..

محەمەد حەلبوسی لە میانی دانیشتنی كردنەوەی وەزری دوەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەراندا رایگەیاند: لەپێناوی كۆتاییهێنان بە گەندەڵی، چاوەڕوانی پرۆژە و پێشنیازەكانی حكومەت دەكەن لەبارەی ڕووبەڕووبونەوە و بنەبڕكردنی گەندەڵی بۆ ئەوەی پەسەندیان بكەن.

لە بەشێكی دیكەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا، سەرۆكی ئەنجومەنەكە لیژنەی دارایی راسپارد، بۆ لێكۆڵینەوە لە جێبەجێ‌ نەكردنی باجی گومرگی لە بەشێك دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان و بەندەركانی بەسرە، میوانداریی دەستەی دەروازە سنوریەكان بكەن.  

هەر لە میانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا، رەشنوسی دوو پرۆژە بریاڕ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی نوسینگەی پشكنەرەگشتیەكان و كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی و پشتیوانیكردنی دەسەڵاتی دادوەری، پەسەند كران و دانیشتنەكەش بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو هەڵگیرا.

147 جار خوێندراوەتەوە