هەرێم؛ تا جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش دەكرێت

07:49 - 09/03/2019
ئابوری

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی: پلەبەرزكردنەوە بۆ سەرجەم فەرمانبەران دەبەسترێت


وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت: دوای دابەشكردنی یەكەم مووچەی بێ پاشەكەوت، خەرجكردنی دەرماڵە ڕاگیراوەكان‌و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە.. 


سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە KNNی راگەیاند: تا پێش جەژنی نەورۆز، مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش دەكرێت‌و وتیشی: لیژنەیەكیان پێكهێناوە‌و لەدوای پشوەكانی جەژنی نەورۆزەوە، بە دەرماڵە‌و پلەبەرزكردنەوەی سەرجەم فەرمانبەراندا دەچنەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: سەرجەم شایستە داراییەكان لەبارەی دەرماڵە‌و پلەبەرزكردنەوەوە بۆ فەرمانبەران، دەگەڕێنرێتەوە‌و بۆیان خەرج دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ‌ حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری دا بە لابردنی پاشەكەوتی مووچە‌و رایگەیاند لەمەودوا مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش دەكرێـت.

4293 جار خوێندراوەتەوە