موسڵ؛ بەهۆی تەقینەوەی ئوتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو 12 كەس بوونە قوربانی

01:06 - 09/03/2019
عێراق

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لەموسڵ دوو كەس كوژران و 10 كەسی تریش بریندار بوون.

شانەی راگەیاندنی جەنگی سەر بەوەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە شەوی رابردوو لەنزیك چێشتخانەیەك لە گەڕەكی موسەننای بەشی چەپی موسڵ بووەو بەهۆیەوە مەدەنییەك و كارمەندێكی دەزگا ئەمنییەكان كوژراون و 10 كەسی تریش برینداربوون، تاكوئێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە رانەگایەندووە..

149 جار خوێندراوەتەوە