حەویجە؛ داعش هێرشی كردە سەر حەشدی عەشایەری

12:58 - 09/03/2019
عێراق

لە هێرشێكی چەكدارانی داعشدا, لە سنوری قەزای حەویجە, چەكدارێكی حەشد كوژرا و چەكدارێكی دیكەش برینداربوو.

پەیامنێری KNN رایگەیاند: درەنگانی شەو ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیان كردوەتە سەر گوندی نەجاتیەی سەر بە قەزای حەویجە لە سنوری پارێزگای كەركوك و ژمارەیەك چەكداری حەشد كوژراون و برینداربون.

وتیشی: ئەو گوندەی داعش هێرشی كردوەتە سەر فەوجی دووی سەر بە لیوای 56ی حەشدی عەشایەری لێبوە و لە ئاكامدا چەكدارێكی حەشد كوژراوە و چەكدارێكی دیكەشیان برینداربوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردودا لە سنوری قەزای خورماتوو, چەكدارانی داعش بۆسەیان ژمارەیەك چەكداری حەشد دانابوو كە لە موسڵەوە بەرەو ئەو قەزایە دەگەڕانەوە و لەئەنجامدا نزیكەی 10 چەكداری حەشد كوژران و زیاتر لە 30 كەسی دیكەشیان برینداربون

457 جار خوێندراوەتەوە