بەرووداوێکی لەناکاو شاجوانێک گیانی لەدەستدا

10:47 - 09/03/2019
هەمەڕەنگ

 شاجوانی گەردوون بۆ هەرزەکاران بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی 20 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

لوتی ڤان دی زی لەگەڵ خێزانەکەی بۆ مەبەستی ئاهەنگگێڕانی رۆژی لە دایکبوونی، دەچنە نەمسا، بەڵام لەوێ جەڵتەی دڵ لێیدەدات و دوای ماناوەی بۆ دوو هەفتە لە نەخۆشخانە، گیان لەدەستدەدات.

خێزانی لوتی ڤان دی زی، دڵگرانن بە کۆچی دوایی کچەکەیان و دەڵێن ئەندامانی جەستەی سست بوەو پاشان مێشکی لەکار کەوتوە.

لوتی ڤان دی زی لەساڵی 2016 نازناوی شاجوانی گەردوونی بۆ هەرزەکاران پێبەخشرا ، لەدوایدا بوە نمایشکاری جلوبەرگ.

 

2659 جار خوێندراوەتەوە