پنتاگۆن هەڕەشە لە توركیا دەكات

08:40 - 09/03/2019
جیهان

وتەبێژی پنتاگۆن: كارەساتێكی مەترسیدار ڕوبەڕوی پەیوەندیەكانی توركیاو ئەمریكا دەبێتەوە

پنتاگۆن هەڕەشەی تێكچونی پەیوەندیەكانی لەگەڵ توركیا دەكات ئەگەر ئەو وڵاتە سیستەمی بەرگریی ئێس 400 لەڕوسیا بكڕێت.

لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی و لەوەڵامی ئەو پرسیارەی كە توركیا سورە لەسەر كڕینی سیستەمی بەرگریی ئێس 400 لەڕوسیا، چارڵز سامرز وتەبێژی وەزارەتی بەگریی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەگەر توركیا سوربێت لەسەر كڕینی سیستەمی بەرگریی ئێس 400 ئەوا كارەساتێكی مەترسیدار ڕوبەڕوی پەیوەندیەكانمان دەبێتەوە بەتایبەت پەیوەندیە سەربازییەكانمان.

سامرز ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر توركیا ئەو كارەبكات ئەوا بێبەش دەبێت لەكڕینی فڕۆكەی ئێف 35 و موشەكی پاتریۆت، ئەم لێدوانەی وتەبێژی پنتاگۆن لەكاتێكدایە كەخلوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: لەمانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا سیستەمی بەرگریی ئێس 400 لەڕوسیا دەكڕن

3626 جار خوێندراوەتەوە