بەغدا؛ دیواری كیسرا لە مەدائین داڕوخا

01:53 - 08/03/2019
هەمەڕەنگ

سەرۆكی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت: بەشێك لە دیواری كیسرا لە قەزای مەدائینی سەر بە شاری بەغدا، داڕووخاوە، داواشی لە یونسكۆ و سەرۆكایەتییەكانی عێراق و وەزارەتی رۆشنبیریی كرد، بەهانایەوە بچن.

لەراگەیەندراوێكدا، كازم شەممەری، سەرۆكی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق، رایگەیاند: شەوی چوار شەممە، بەشێك لە دیواری كیسرای ساسانی لە قەزای مەدائین، داڕوخاوە و سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی رۆشنبیری و رێكخراوی یونسكۆ، لەسەریانە بەپەلە هەوڵی رزگاركردنی ئەو سیمبولە مێژووییە گرنگە بدەن.

دیواری كیسرا، كە بەرزییەكەی ٣٧ مەترە، بەشێكە لەئاسەواری پاشای ساسانی كیسرایە، كە دەكەوێتە باشوری بەغدا، لە ئێستادا سەر بەقەزای مەدائینەو بە سەلمان پاك دەناسرێت..
 تەمەنی ئەم دیوارە زیاتر لە هەزار‌و 500 ساڵە، كیسرا لەپاش سەركەوتنی بەسەر بێزەنتییەكاندا لەساڵی 540ی زاینیدا، وەك هێمای سەركەوتن بونیادی ناوە.

181 جار خوێندراوەتەوە