بانكی ناوەندی جیهانی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عێراقی راگەیاند

07:18 - 07/03/2019
ئابوری

بانكی ناوەندی جیهانی ئامادەیە 89 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخان بكات
بانكی ناوەندی جیهانی: عێراق بەهۆی شەریی داعشەوە 49 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە 

 

بانكی ناوەندی جیهانی رایگەیاند، 89 ملیار دۆلاریان بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخاندەكات, داواش لە حكومەتی عێراق دەكات دەستبكات بە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی شەری داعشەوەزیانیان بەر كەوتوو,  ئەمە لە كاتێكدایە بەپێیی ئاماری بانكی ناوەندی جیهانی عێراق بەهۆی شەری داعشەوە 49 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتوە.

ئەمانە دیمەنی شارەوێران و خاپوركراوەكانی عێراقن، كەماوەی 3 ساڵ بەدەست داعشەوە بون، ئێستاش بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییەكان و نەبونی ئاو كارەبا و پێداویستیە سەرەتاییەكانی ژیانەوە ئاوەدان نەكراونەتەوە، هەر ئەوەش وایكردوە دانیشتوانی ئەم ناوچانە بەژیانی كەمپ و ئاوارەیی رازیبن و نەگەڕێنەوە .

دوای راگەیاندنی سەركەوت بەسەر داعشدا ئاڵنگاری گەورە لەبەردەم حكومەتی عێراقدا ئاوەدانكردنەوەی ئەم ناوچانەیە، ئەوەش تێچویەكی زۆری دەوێت.

لەوبارەیەوە بانكی ناوەندی جیهانی راپۆرتێكی بلاو كردۆتەوە عێراق بەهۆی شەڕی داعشەوە بەبەهای 49 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتوە، بانكەكە ئامادەیی خۆشی پیشانداوە كە 89 ملیار دۆلار بۆ عێراق بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوری و بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش تەرخان بكات.

وەك لە راپۆرتەكەدا هاتوە بانكی ناوەندی جیهانی بە چەند مەرجێك ئامادەیە ئەم بودجە گەورەیە بداتە عێراق..

- بانكی ناوەندی جیهانی 89 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخان دەكات
- زیانەكانی شەری داعش بە 46 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە


لە راپۆرتی بانكی ناوەندی جیهانیدا هاتووە، عێراق بەهۆی شەری داعش و  زۆری گەندەڵی و خراپی پرۆسەی سیاسیەوە توشی گرفتی گەورە بووە و پێویستە هەرچیی زووترە دەست بكرێت بە ئاوەدانكردنەوەی ئەو شوێنانەی، كە بەهۆی شەرەوە وێران بوون. 

زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات و هەروەها زیادكردنی باج و كەمكردنەوەی خەرجی ئەو سێ مەرجەن كە بانكی ناوەندی جیهانی بۆ حكومەتی عێراقی داناوە.

بۆ ئەوەی سودمەند بێت لەو 89 ملیار دۆلارەی وەك هاوكاری بۆ عێراق دەدرێتە عێراق.

بانكی ناوەندی عێراق ئەوەشی رونكردۆتەوە كە پێویستە ئەو پارەیە بۆ كارەبا و خزمەتگوزاری و نیشتەجێبون بێت و زۆرترین ئەو كەس و ناوچانەش لێی سود مەند بن كە ناوچەكانیان شەڕی داعشی تێدا بوە.

هەر لەمەرجەكانی بانكی ناوەندی جیهانیدا هاتوە پێویستە 31 ملیار دۆلار بۆ بواری خزمەتگوزرای و هەروەها زیاتر لە 7 ملیۆن دۆلار بۆ پیشەسازی و 16 ملیار دۆلاریش بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری وڵاتەكە تەرخان بكرێت.

 

 بانكی ناوەندی 31 ملیار دۆلار بۆ خزمەتنگوزرای و 7 ملیار دۆلار بۆ پیشەسازی و 16 ملیاریش بۆ ژێرخانی ئابوری تەرخاندەكات

لە حوزەیرانی ساڵی 2014 دا شاری موسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراق كەوتە ژێر دەستی داعش، دوا بەدوای ئەویش داعش دەستی گرت بەسەر چەندین پارێزگار و ناوچەی تری عێراقدا، لەوكاتەشەوە بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ تاوەكو كۆتایی 2017 كە حكومەتی عێراق.

سەركەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند، ئەو ناوچانە بەردەوام شەڕی تیدا بوە، بەوهۆیەشەوە زیانێكی زۆری ماڵی و گیانی بەر ئەو ناوچانە كەوت.

386 جار خوێندراوەتەوە