بۆ مێژوو... دوەم تووشبوو بە ئایدز بەم رێگایە چاکبوویەوە

10:44 - 06/03/2019
تەندروستی

توشبوویەکی نەخۆشی ئایدز لە بەریتانیا ، بۆ مێژوو بوە دووەم کەس، کە چاکبوویەوەو ڤایرۆسی HIV لە جەستەیدا نەما.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، پسپۆڕانی پزیشكی لەرێگەی وەرگرتنی بەشێک لە خانەی مۆخی کەسێکی توشنەبوو بە نەخۆشییەکە و چاندنی لە خوێنی کەسە توشبووەکە، توانیان سەرکەتوو بن و چاکی بکەنەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی کە چاکبوویەوە، ماوەی 15 ساڵە هەڵگری ڤایرۆسەکەیەو بەڵام بەهۆی چاندنی خانەی مۆخ لە خوێنیدا، چاکبوویەوەو ئێستا وەک کەسێکی ئاسایی دەژی.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستەروو، یەکەم کەس لە مێژوودا کە چاکبۆتەوە، ناوی تیموتی رای براون بوو .

 

تیموتی رای براون لەساڵی 1996 پاش ئەنجامدانی پشکنین بۆی دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسیHIV، بەڵام بەهەمان شێوە پاش 12ساڵ و چاندنی خانەی مۆخ لە جەستەیدا چاکبوویەوە.

 

نەخۆشی ئایدز(نەمانی بەرگری لەش) لەڕێگەی سێکسی ناتەندروست یاخود دایک بۆ منداڵەکەی یان بەکارهێنانی کەلوپەلی کەسی توشبوو یان پشکنینی خوێنەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسی ئاسایی ، ساڵانە چەندین کەس بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گیان لەدەستدەدەن.

تیموتی رای براون - یەکەم توشبوو بە ئایدزە کە لە مێژوودا چاکبۆتەوە

 

3791 جار خوێندراوەتەوە