مەترسی سەرمای زستان لەسەر توشبووانی ڕەبۆ

08:54 - 03/03/2019
تەندروستی

سەرمای زستان كاریگەری لەسەر ئەو كەسانە هەیە كە بەدەست نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدانەوە دەناڵێنن.

دەرمانخانەی نوێ كە گۆڤارێكی ئەڵمانییە، لە زاری چەند پسپۆڕێكەوە ئەوەی خستوەتەڕوو، سەرمای زستان كاریگەری لەسەر تەندروستی ئەو كەسە بەتەمەنانە هەیە كە بەدەست نەخۆشیەكانی ڕەبۆ و گیرانی بۆرییەكانی هەناسەدانەوە دەناڵێنن.

پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەكەن كە هەوای سارد دەبێتەهۆی ڕەقبونی بۆرییەكانی هەناسەدان و تەسكبونەوەی زیاتری ئەو بۆریانە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی كۆكە و هەناسە توندی.


گۆڤارە ئەڵمانییەكە داوا لە كەسانی توشبوو بە ڕەبۆ دەكات كە بەردەوام سپرای نەخۆشی ڕەبۆ لەگەڵ خۆیاندا هەڵبگران، بە تایبەت لە كاتی سەرما و دابەزینی پلەی گەرمادا، هەروەها بڕێكی زۆر لە شلەمەنییەكان بخۆنەوەو گرنگیش بدەن بە ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان، بەو مەرجەی ڕاهێنانەكان لە شوێنی داخراودا ئەنجام بدرێن و ئەو كەسانە بەركەوتنیان لەگەڵ هەوای سارددا نەبێت.

285 جار خوێندراوەتەوە