سلێمانی؛ سەنتەرێكی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی شەكرە كرایەوە

01:48 - 02/03/2019
تەندروستی

سەنتەرێكی سەر بە كەرتی تایبەت, بۆ چارەسەركردنی توشبوانی نەخۆشی شەكرە لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە, بەوتەی پسپۆڕێكی تەندورستی كە لەو سەنتەرە تەندروستیەدا كاردەكات, ئامانج لەوكارەیان خزمەتكردنە بە نەخۆشانی شەكرە بە ئامێر و چارەسەری پێشكەوتوو.

پسپۆڕێكی بایەلۆجیش دەڵێت: ئەو خواردنانەی كە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە ڕێگەپێنەدراوە, بەڕێنمایی و شێوازی نوێ لەناو سەنتەرەكەدا دەدرێتە توشبوانی نەخۆشیەكە بەبێ ئەوەی كاریگەری خراپی لەسەر نەخۆشەكە هەبێت.

1158 جار خوێندراوەتەوە