پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی چالاکی ھونەری وەرزی رێکخست

02:39 - 28/02/2019
گەلەری

 پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ھۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و ھونەرمەندان و مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەکە، چالاکی وەرزی ھونەری پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی ـ ناحکوومی بۆ بەشەکانی شێوەکاری و شانۆ و میوزیک بەڕێوەچوو، تێیدا ھەریەک لەو بەشانە چالاکییەکانی خۆیان لە پێشانگای شێوەکاری و گۆرانی و میوزیک و شانۆ پێشکەشی ئامادە بووانی ھۆڵەکە کرد.

ھۆشیار حسێن محەمەد سەرپەرشتیاری گشتی پەیمانگاکە، له‌باره‌ی پێشانگاكه‌وه‌ وتی، پەیمانگەکە ماوەی شەش ساڵە دامەزراوە و ھاوشێوەی پەیمانگە حکومییەکان خزمەت دەکات لە بواری پەروەردە و ھونەر لە بەشەکانی شانۆ و میوزیک و شێوەکاری، دەمانەوێت لەم رێگەیەوە رۆڵمان ھەبێت لە زیاتر کاراکردن و برەودان بە کاروانی رۆشنبیری لە شارەکەمان.

هه‌روه‌ها وتیشی، ساڵانە دوو چالاکی وەرزیمان ھەیە بۆ قوتابیانی پەیمانگە لە ھەرسێ بەشەکەدا و چالاکییەکانی خۆیان لە بوارەکانی شێوەکاری و میوزیک و شانۆ پێشکەش دەکەن.

لە چالاکییەکەدا جگە کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری، چەندین چالاکی گۆرانی و میوزیک و شانۆیەکی کۆمیدی لەلایەن قوتابیانی پەیمانگاکەوە کە ژمارەیان ٧٠ قوتابییە پێشکەش کران.

350 جار خوێندراوەتەوە