بەم شێوەیە تۆڵەی خۆی لە هاوسەرەکەی دەکاتەوە

01:25 - 26/02/2019
هەمەڕەنگ

ژنێک تۆڵە لە هاوسەرەکەی دەکاتەوەو لەناو خەڵکدا ئابڕووی دەبات.

لە هەرێمی گویزهو لە وڵاتی چین، ژنێک کاتێک دەزانێت هاوسەرەکەی خیانەتی لێدەکات و خۆشەویستی هەیە، بەشێوەیەکی سەیر تۆڵەی خۆی لێیان دەکاتەوەو لەناو خەڵکدا ئابڕوویان دەبات.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، ژنەکە بە حەبل هاوسەرەکەی و خۆشەویستەکەی بەرووتی لە شوێنێکی گشتیدا بە دارێکەوە بەستۆتەوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، هەموو خەڵکی ئەو ناوچە دەوری پیاو و ژنەکەیان یاوە و تەماشایان دەکەن و پێیان پێدەکەنن.

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کاردانەوەی لێدەکەوێتەوەو هەندێک لە هاوڵاتیان دەستخۆشی لێدەکەن و هەندێکی دیکە رەخنەی لێدەگرن، دەڵێن ئەم کارە نامرۆڤایەتییە و پێویستە رێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرێتە بەر نەک بەو شێوە تۆڵەیان لێکاتەوە.

 

 

 

 

 

5947 جار خوێندراوەتەوە