به‌ وێنه‌: فێستیڤاڵی ھونەری سلێمانی ـ سنە به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

06:38 - 19/02/2019
گەلەری

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ھونەری سلێمانی ـ سنە لە شاری سلێمانی بە کردنەوەی پێشانگایەکی ھونەری دەستیپێکرد.
 
فێستیڤاڵەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی رێکخراوە، سەرەتای فێستیڤاڵەکەش پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کردنەوەی پێشانگایەکی ھونەری شێوەکارانی ھەردوو شارەکە لە ھۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەکە دەستی پێکرد و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

بەختیار سەعید، ئەندامی لیژنەی باڵای فێستیڤاڵ، لەو بارەیەوە ڕایگه‌یاند، ئەو فێستیڤاڵە لە دوو بەش پێکھاتووە، بەشی یەکەم ئەمڕۆ دەستی پێکرد و بریتییە لە ھونەری نیگارکێشان کە ٢٢ شێوەکار بە ٥٠ تابلۆ بەشدارییان کردووە، ھونەرمەندەکان ئازادانە کاریان لەسەر تابلۆکان و دنیا بینی خۆیان کردووە و لەلایەن ئێمەوە ھیچ ستایلێکیان بۆ دیاری نەکراوە.

هه‌روه‌ها وتیشی، سبەی لە رۆژی دووەمی فێستیڤاڵدا بە بەشداری ھەردوو گرووپی میوزیکی ئاویەر لە شاری سنە کە لە ھەشت خانم و دوو پیاو پێکھاتوون و بەرھەمەکانیان بەرھەمی سونەتییە، لەگەڵ گرووپێکی میوزیکی میلی سلێمانی بەشدارن و ئاھەنگێکی گۆرانی و میوزیک پێشکەش دەکەن.

بەختیار سەعید ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجیان لە ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە نزیککردنەوەی ھەردوو شاری سلێمانی و سنەیە لە رێگای کاری ھاوبەشی ھونەرییەوە.

545 جار خوێندراوەتەوە