چەند وێنەیەکی نه‌شياوى کچەکەی ئۆباما بڵاودەبێتەوە

02:07 - 19/02/2019
هەمەڕەنگ

چاوی کامیراکان دووبارە دەچنەوە سەر کچەکەی ئۆباما و چەند وێنەیەکی شەرمەزاریی، مالیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە.

مالیای تەمەن 20 ساڵان کچە گەورەکەی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە، بە مەبەستی بەسەربردنی پشووی هەفتانەی، لەگەڵ هاوڕێکانی دەچنە ویلایەتی فلۆریدا.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، چەند وێنەیەکی شەرمەزاریی مالیای بڵاوکردەوە، کە لەگەڵ سێ هاوڕێی لە باخچەی ئۆتێلەکەدا، لەژێر خۆردا دانیشتون و ماددە کحولییەکان دەخۆنەوەو پێدەکەنن.

لە وێنەیەکی دیکەیدا مالیا بە جلی مەلەوانی دەردەکەوێت.

مالیا باراک ئۆباما خوێندکاری زانکۆی هارفاردە و بۆ لو پشووی هەفتانەیدا روو لە کەناراوەکانی میامی دەکات بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش.

 


 

 

29178 جار خوێندراوەتەوە