بەڤیدیۆ...ساتی تەقینەوە خۆکوژییەکەی قاهیرە

12:25 - 19/02/2019
جیهان

گرتە ڤیدیۆی ساتی ئەنجامدانی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک مزگەوتی ئەزهەر لە قاهیرە بڵاودەبێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی میسر لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی رۆژی رابردوو بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوەو تێیدا ئاشکرایدەکات، تیرۆرستێک بەناوی حەسەن عەبدوڵا تەمەن37 ساڵ، لە نزیک مزگەوتی ئەزهەر لە حەی دەربی سور، تەقینەوەیەکی خۆکوژی ئەنجامدەدات، لە ئەنجامدا سێ پۆلیس دەکوژرێت و شەش برینداری لێدەکەوێتەوە کە یەکێکیان خوێندکارێکی تایلاندیە.


لەناوەڕۆکی بەیاننامەکەدا هاتوە، تیرۆرستەکە لەژێر چاودێری هێزەکانی پۆلیس بووە، چونکە هەفتەی رابردوو لە پارێزگای جیزە بینراوە و گومانیان لێکردوە کە هەڵگری بۆمبی چێنراو بووبێت .

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە،  خۆکوژەکە بە پاسکیل لە نزیک مزگەوتتی ئەزهەر لە حەی دەربی سور، بە هەڵگری بۆمبی چێنراو دەیەوێت بە پاسکیل بڕوات، بەڵام لەلایەن دوو پۆلیسەوە رێگری لیدەکرێت و دەستبەجێ بۆمبەکە دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا سەرجەمیان گیانلەدەستدەدەن.

لەم ساڵانەی کۆتاییدا میسر رووبەرووی چەند هێرشێکی خۆکوژی لەلایەن توندڕەوەکان بۆتەوە، ئامانج لێشی کوژرانی هێزەکانی پۆلیس و سوپا بوە.

5578 جار خوێندراوەتەوە