بزانە زۆرترین میکرۆب لە چ شوێنێکی ماڵەکەتدا کۆدەبێتەوە

09:37 - 18/02/2019
تەندروستی

زانایان رایدەگەیەنن، بەهەزاران جۆری بەکتریا و کەڕوو و میکرۆب لە ماڵدا هەیە.

ئەگەر وای بۆ دەچێت گەرماو پیسترین شوێن بێت، کە زۆرترین میکرۆبی تێدا کۆبوبێتەوە،  ئەوا زانایان پێچەوانەکەی دەسەلمێنن.

 

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی Business Insider ، نزیکەی 200 هەزار جۆری بەکتریا و کەڕوو لە ماڵدا هەن، کە هەندێکیان بەسودن بۆ تەندروستی مرۆڤ.

 

بەکتریاکان تەنها لە گەرماودا نیە، بەڵکو لەسەر دوش و جەستەی مرۆڤ و پارە هەیە، تەنانە لە رێگەی هەوای سبلیتیشەوە میکرۆب بڵاودەبێتەوە.


توێژەرانی بواری زانستیش دەڵێن، جۆرێکی بچوک لە بەکتریای دیکە لە گەرماودا، مرۆڤ لە توڕەبوون دووردەخاتەوە.

بەپێێ وتەی پزیشکانیش، 200-500 جۆری میکرۆب لەجەستەی مرۆڤدا بەسوودە بۆ ئاسانکردنی کرداری هەرس و فەرمانەکانی ریخۆڵە.

3781 جار خوێندراوەتەوە