كه‌ی ئێن ئێن هۆكاری ده‌ركردنی نەجمەدین كەریم و دورخسته‌وه‌ی پیره‌ له‌وته‌بێژی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات

06:09 - 16/02/2019
کوردستان

یەكێتی لیژنە بۆ دەركردنی نەجمەدین كەریم لە ریزەكانی پێكدەهێنێت
یەكێتی سەعدی ئەحمەد پیرە لە وتەبێژی دووردەخاتەوە


سەركردایەتیی یەكێتـی، كۆبوەوە ‌و پرسی دەركردنی نەجمەدین كەریم لە ریزەكانی حزبەكە، دەسپێرێت بە لیژنەیەك..

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، بە KNNی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیدا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەركردایەتیی یەكێتی، بڕیاردراوە، بۆ دەركردنی نەجمەدین كەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارێزگاری پێشوی كەركوك، لە ریزەكانی یەكێتی، لیژنەیەك پێكبهێنرێت.

ئەو سەرچاوەیە بۆ KNN ئاشكراشی كرد: هەر لە كۆبونەوەكەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە وتەبێژی دوورخراوەتەوە و لەتیف شێخ عومەر، شوێنی دەگرێتەوە.

KNN زانیویەتی، هۆكاری دەركردنی نەجمەدین كەریم، بۆ ئەوەیە كە پارتی بۆ پۆستی پارێزگار جارێكی تر پێشنیازی نەجمەدین كەریم نەكات.

سەبارەت بە دوورخستنەوەی سەعدی ئەحمەد پیرەش لە وتەبێژی یەكێتی، پەیوەندی بە لێدوانەكانیەوە هەیە لەم رۆژانەی رابردوودا كە بە دڵی بەرپرسانی یەكێتی نەبوە، بەتایبەت لەسەر لێدوانی پیرە لەبارەی نەخۆشكەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بەشداری یەكێتی لە كۆبونەوەی 18 ی مانگی پەرلەمانی كوردستاندا.

37179 جار خوێندراوەتەوە