حەشدی شەعبی: ئەمریكا هێزی پشتیوانیی رەوانەی كەركوك كردوە

04:44 - 16/02/2019
عێراق

حەشدی شەعبی: پێویستە حكومەت روونكردنەوە لەبارەی چوونی هێزی ئەمریكا بۆ كەركوك بدات 

بەرپرسی ناوچەی باكووری حەشدی شەعبی لە كەركوك ئاشكرای دەكات: ئەمریكا هێزی پشتیوانیی رەوانەی بنكەی سەربازیی كەی وەن كردووە‌و دەشڵێت: دەبێت حكومەتی عێراق روونكردنەوە لەبارەی هاتنی ئەو هێزەی ئەمەریكا بدات.


محەمەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی ناوچەی باكوری حەشدی شەعبی لە كەركوك لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ژمارەی سەربازانی ئەمەریكا لە كەركووك، هاوتایە لەگەڵ ژمارەی سەربازانی ئەو وڵاتە لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەئەنبار و داوای لە حكومەتی عێراق كرد، هۆكاری مانەوەی سەربازەكان لە شارەكە روونبكاتەوە.

راشیگەیاند: هێزەكەی ئەمریكا، چەندین جۆر چەكی قورس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان پێبوە‌و  چەند جارێكیش لە دەوروبەری كەركووك و گوندەكانی قەزای حەویجە ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.

پێشتریش، سەرچاوەیەكی ئەمنی لەپارێزگای ئەنبار رایگەیاند: ئەمریكا بە نیازە بنكەیەكی سەربازی جێگیر لە نزیك سێگۆشەی سنوری نێوان سووریا، عێراق و ئوردن، دابمەزرێنێت.

1021 جار خوێندراوەتەوە