مباپی لە مێسی و كریستیانۆ باشترە.. ئامارەكانی سەرنجڕاكێشن

08:16 - 13/02/2019
وەرزش

كیلیان مباپێ‌، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان، شەوی رابردوو یانەكەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی مانچستەر یونایتدی بردەوە و گۆڵی دوەم مباپی تۆماریكرد.

بەو گۆڵەش كۆی ژمارەی گۆڵەكانی مباپی گەیشتە 14 گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تەنها لە 24 یاریدا، بەوەش مباپی پێش هەریەك لە رۆناڵدۆ و مێسی و رائول و هێنری كەوتوە لەروی تەمەنەوە، كە هیچ كام لەو یاریزانانە لەو تەمەنەی ئەودا 14 گۆڵیان لە چامپیۆنس لیگ نەبوە.

مباپی 21 ساڵ، بچوكترین گۆڵكاری یانەكانی مۆناكۆ و پاریس سێنجێرمانە لە خولی یانەكانی ئەوروپا.

مباپی لە هەموو یارییەكانی یانەی پاریس سێنجێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە دەرەوەی یاریگای یانەكەی گۆڵی تۆماركردوە تەنها لە یەك یاری نەبێت.

چاوەڕێ‌ دەكەیت رۆژێك بێت مباپی ببێتە گۆڵكاری مێژویی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و مێسی و رۆناڵدۆ تێپەڕێنێت؟

253 جار خوێندراوەتەوە