ئیلهام ئەحمەد سەردانی فەرەنسا دەكات ‌و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە

08:41 - 12/02/2019
کوردستان

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی سوریای دیموكرات، سەردانی فەرەنسا دەكات ‌و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، تاوتوێی ئایندەی كورد لە سوریا دەكات.

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاوی كردەوە: ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی سوریای دیموكرات، هەسەدە، ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ‌و لە كۆشكی ئیلێزیی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە ‌و گفتوگۆ دەكەن لەبارەی شەڕی دواپێگەی چەكدارانی رێكخراوی داعش لە شارۆچكەی باغۆزی رۆژهەڵاتی دێرەزور لە سوریا‌و ئایندەی كورد لەو وڵاتە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، چەند رۆژێك پێش ئێستا، ئیلهام ئەحمەد، سەردانی ئەمریكای كرد ‌و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ‌و بەرپرسانی دیكەی باڵای ئەو وڵاتە، كۆبۆوە و بەلێنیاندا، لەداوی كشانەوەی هێزەكانیان لەسوریادا، دەست هەڵنەگرن لەپاراستنی كوردەكان لەو وڵاتە.

432 جار خوێندراوەتەوە