بەغدا؛ وەزیری بەرگریی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوە

08:32 - 12/02/2019
عێراق

دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ بە سەردانێكی رانەگەیەنراو گەیشتە شاری بەغدا، پاتریك شاناهان وەزیری بەرگریی ئەمریكا بەوەكالەت لەگەڵ وەفدە یاوەرەكەی، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كۆبوونەوە.

لەو دیدارەدا كە ژمارەیەك لە بەرپرسە سەربازییەكانی عێراق ئامادەی بون، سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت، گفتوگۆیان كرد لەبارەی پەیوەندییەكان و هاوكاری و هەماهەنگیی هێزە سەربازیەكانی هەردوو وڵات لە جەنگی دژی تیرۆر و لەناوبردنی گروپە توندڕەو و تیرۆریستییەكان.

پێش سەردانەكەی بۆ عێراق. پاتریك شاناهان وەزیر بەرگریی ئەمریكا بەوەكالەت رایگەیاند: دەیەوێت لەنزیكەوە ئاگاداری دۆخی شەڕِو روبەڕوبونەوەی هێزە ئەمنیەكانی عێراق بێت لە دژی تیرۆر و پاشماوەی رێكخراوی داعش. 

رۆژی دووشەممە پاتریك شاناهان سەردانی ئەفغانستانی كرد و بڕیارە دوای عێراق، سەردانی ئوردنیش بكات.

103 جار خوێندراوەتەوە