وەزیری نەوتی عێراق: حكومەتی هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكات

08:27 - 12/02/2019
ئابوری

سامر غەزبان: تا كۆتایی ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێم دەگاتە 550 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا

وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حكومەتی بەغدای دەكات.


سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق، لە میانی سەردانی بۆ شاری بەسرە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەپێی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2019ی عێراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حكومەتی فیدراڵی دەكات، ئەوەش ئەوان خۆشحاڵ دەكات..

راشیگەیاند: ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژانە 420 هەزار بەرمیل نەوت، بەرهەمدەهێنێت ‌و تاكۆتایی ساڵ، حكومەتی هەرێم لەتوانایدایە ئەو بڕە بۆ 550 هەزار بەرمیل نەوت بەرز بكاتەوە.

پشكی لەسەدا 12 پۆینت 6 ی بودجەی گشتیی عێراق، بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان كراوە، كە دەكاتە بڕی 9 ترلیۆن و 783 ملیار و 25 ملیۆن دینار، بە مەرجێك حكومەتی هەرێم، رۆژانە 250هەزار بەرمیل نەوتی خۆی رادەستی حكومەتی عێراق بكات.

1495 جار خوێندراوەتەوە