سوریا؛ دایكێك ‌و دوو كچی ئێزدی لەژێر دەستی داعش رزگار كران

08:18 - 12/02/2019
کوردستان

بەڕێوەبەری نوسینگەی رزگاركردنی ئێزدییە رفێندراوەكان رایدەگەیەنێت، دایكێك ‌و دوو كچی ئێزدی لە سوریا، لە ژێردەستی داعش رزگاركراون، بەم نزیكانە دەگەیەنرێنەوە هەرێمی كوردستان.

حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی لە دهۆك، بە KNNی راگەیاند، ژنێكی ئێزدی بەناوی مەهدییە بەشار كە تەمەنی 25 ساڵە لەگەڵ دوو كچی دیكەی بە ناوەكانی مینا و مارییا، لەژێر دەستی داعش لە سوریا رزگاركراون.

وتیشی: ئەو كەسانەی رزگاركراون، خەڵكی گوندی حەردانی سەر بە قەزای شەنگالن و چوار ساڵ پێش ئێستا لەلایەن داعشەوە رفێنران‌و براون بۆ سوریا، پاش رزگاركردنیان بەمنزیكانە دەگەنەوە هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەش كرد، پرۆسەی ئازادكردنی ئێزدییەكان، بەردەوام دەبێت تا سەرجەم رفێنراوانی ئێزدییەكان رزگاردەكرێن.

691 جار خوێندراوەتەوە