هەرێم؛ كارمەندانی تەندروستی نیگەرانن لە بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

08:18 - 12/02/2019
کوردستان

لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێك دەركرا بۆ چاكسازیكردن لە كەرتی دەرمان لە هەرێمی كوردستان.

 لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانەدا، 2 بڕگەی تایبەتە بە لێسەندنەوەی مۆڵەتی نۆرینگەكان لەڕێگەی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیەوە و ڕێگەنەدان بە بەكارهێنان و كڕین و فرۆشتن و پێدانی دەرمان لەلایەن كارمەندانەوە لە دەرەوەی مەڵبەند و بنكە تەندروستییەكان، ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و نیگەرانیی كارمەندانی تەندروستی لێكەوتوەتەوە.

686 جار خوێندراوەتەوە