عەلی حەمەساڵح: هەڵوێستی فراكسیۆنی گۆڕان بەپێی بڕیاری سیاسیی گۆڕان دەبێت

08:15 - 12/02/2019
کوردستان

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: هەڵوێستی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ بەشداریكردن لە دانیشتنی پەرلەمان، بەپێی بڕیاری سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت. 

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بەKNNی رایگەیاند: ئەمڕۆ وەكو فراكسیۆنی گۆڕان، لەگەڵ هەردوو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەتەوە ‌و گفتوگۆیان لەبارەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان كردوە كە بڕیاروایە لە18ی ئەم مانگە ببەسترێت.

راشیگەیاند: هەڵوێستی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ دانیشتنی پەرلەمان، بەپێی بڕیاری سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت.

وتیشی: بزوتنەوەی گۆڕان، پڕۆژەی خۆی بۆ بەرنامەی حكومەت و پێوەر و بەركەوتەكان پێشكەش كردوە ‌و تا 18ی ی مانگ بڕیاری كۆتایی دەدات.

1167 جار خوێندراوەتەوە